کارەساتێکی نوێ چاوەڕێی یوڤانتۆس دەکات

بەهۆی دۆسیەی گەندەڵی و دەستکاریکردنی سیستەمی دارایی ساڵانی ڕابردوو، یانەی یوڤانتۆس لە لێواری کارەساتێکی نوێدایە.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، دوای داشکاندنی (15) خاڵ لە ژمارەی خاڵەکانی یانەی یوڤانتۆس لە ڕیزبەندیی یانەکانی “کالچیۆ”، داواکاری گشتیی ئیتاڵیا بیر لە لێبڕینی (15) خاڵی دیکە لە باڵانسی  یانەکە دەکاتەوە.

داواکاری گشتیی ئیتاڵیا چەند بەڵگەیەکی دەستکەوتووە لەسەر دۆسیەی دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە مووچەی یاریزانان لە ماوەی کۆرۆنا لە ساڵی 2020.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگەر هەیە سزاکان هەندێک لەو یاریزانانەش بگرێتەوە کە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە، لە نموونەی پاولۆ دیبالا، مێریح دیمیڕاڵ، سزاکەشیان دوورخستنەوە و سڕکردن دەبێت بۆ ماوەی مانگێک.

لە ئەگەری لێبڕینی (15) خاڵی دیکە لە یانەی یۆڤانتۆس، بە هەشت خاڵەوە دەکەونە کۆتا پلەی ڕیزبەندیی خولی ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

کێ خێراترین یاریزانی جیهانە؟ نوێترین ڕیزبەندی بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

لەبارەی بەڕۆژووبوون لە بۆشایی ئاسماندا روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند ئامادەیە

تیمی پزیشکی یانەى مانچستەر سیتی پێیوایە هالاند بۆ یارییەکەى ئارسیناڵ ئامادە دەبێت. هالاند لە یارییەکەى ئەستۆن ڤیلا توشی…
زیاتر ببینە

بێکهام، مانچستەر یونایتد دەکڕێت؟

دەیڤید بێکهام، ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا دەبێتە بەشێک لەو گرووپە بازرگانییەی یانەی مانچستەر یونایتد لە خێزانی گلایزەرس دەکڕێت. بەپێی…
Total
0
Share