“کاماز ماستەر” پاڵپشتی پوتینە و لە ڕالی داکار کشایەوە

تیمی کۆمپانیای “کاماز ماستەر”ی ڕووسی ئامادە نەبوون واژۆ لەسەر دۆکیومێنتی ڕالی داکار بکەن، بەو هۆیەشەوە کشانەوەیان لە پێشبڕکێکە ڕاگەیاند.

لە دوایین هەنگاوی یەکێتی نێودەوڵەتی ئوتۆمبێلە خێراکان (فیا) بڕیاردراوە سەرجەم تیمە بەشدارەکانی ڕالی داکار واژۆ لەسەر دۆکیومێنتێک بکەن، تیایدا سەرکۆنەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کراوە.

تیمی “کاماز ماستەر” پاڵەوانی ڕالی داکار، کە یەکێکن لە باشترین تیمەکانی بواری ڕالی بۆ ئاستی لۆری و ئوتۆمبێلە گەورە بیابانییەکان، ئامادەنەبوون پشت لە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆک و وڵاتەکەیان بکەن، ئەو دۆکیومێنتەیان ڕەتکردووەتەوە و کشانەوەشیان لە پێشبڕکێکە ڕاگەیاندووە.

لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، “مەحاڵە لەم بارودۆخەدا واژۆی دۆکیومێنت و گرێبەستی هاوشێوە بکەین، تەنانەت ناشتوانین بەشداری لە پێشبڕکێکانیشدا بکەین.”

بابەتی پێشتر

لە بەرژەوەندیی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدرێت

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: چەند بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
Total
0
Share