ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕکردنی لیۆ مێسی له ڕووبهڕوووبوونهوهی یانه‌ی لیۆن ڕوونکردنه‌وه ده‌دات.
ڕاهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینییه‌که له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ” ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تیمه‌که‌مان بڕیارده‌ده‌ین، هه‌مووان ده‌زانن که خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی نایابین، پێویسته بژارده‌کان تاقیبکه‌ینه‌وه، هه‌ندێجار بڕیاره‌کان ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت، هه‌ندێجاریش که‌متر”.
پۆچتینۆ ده‌ڵێت، “دوای یارییه‌که، مێسی به‌تایبه‌تی پێیڕاگه‌یاندم که باشه”.
شه‌وی ڕابردوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی خولی فه‌ره‌نسای نێوان پاریس سان جێرمان و لیۆن، ماوریسیۆ پۆچتینۆ له تایمی دووه‌مدا ئاڵوگۆڕی به مێسی کرد، به‌ڵام ئه‌فسانه‌که‌ی ئه‌رجه‌نتین بڕیاره‌که‌ی ههرسنهکرد و ئاماده‌نه‌بوو ته‌وقه له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر بکات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕوویدا، پێکهاته‌ی پاریس به‌بێ مێسی گۆڵی پێشکه‌وتنی به‌رامبه‌ر ڕکابه‌ره سه‌رسه‌خته‌که تۆمارکرد.
سه‌رچاوه‌کانی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا به‌گشتی پێیانوایه، ئه‌وه‌ی ڕوویدا هه‌ڵه‌ی ڕاهێنه‌ره و ڕه‌نگه به‌هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مێسی تێکبچێت، ته‌نانه‌ت هانده‌ران له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئاماژه‌یان به ئه‌گه‌ره‌کانی دوورخستنه‌وه‌ی پۆچتینۆ کردووه له گواستنه‌وه‌کانی هاوینی 2021.