کچانی ئەمریکا کۆریا-یان ڕاماڵی و ئوسترالیا گەیشتە چارەکی کۆتایی

کێبڕکێی هەڵبژاردە بەشدارەکانی جامی جیهانیی باسکە بۆ ئاستی کچان بەردەوامە، تیمی ئوسترالیا بە فەرمی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد.

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی باسکەی کچاندا، لە یارییەکی بەهێزدا تیمی کچانی ئوسترالیا بە ئەنجامی (75-72) لە تیمی کەنەدا-یان بردەوە.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی ئەمریکا بە ئەنجامێکی گەورە (145-69) بردنەوەیان بەرامبەر تیمی کۆریای باشوور تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکییەکان پێشوەختە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر کردبوو.

دوای ئەنجامدانی چوار گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکان، هەڵبژاردەکانی ئەمریکا، چین، بەلجیکا لە کۆمەڵەی یەکەم بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوتوون، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا هەڵبژاردەکانی کەنەدا، فەرەنسا ئوسترالیا ئامانجەکەیان پێکاوە.

پاڵەوانێتییەکە لە ئوسترالیا سازکراوە، کە بۆ یەکەمینجارە لە ساڵی 1994وە مۆندیالی باسکەی کچان لەم کیشوەرە سازدەکرێت، بەر لەدەستپێک تیمی ڕووسیا دوورخرایەوە، تیمی نایجیریاش کشانەوەی ڕاگەیاند، لە جێگەیان تیمی مالی لە کیشوەری ئەفریقا بانگهێشتکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share