لێدوانی ئالێگری دوای شكستیان بەرامبەر ئینتەرمیلان

ڕاهێنەری یۆڤانتۆس دەڵێت هۆكاری كرانە دەرەوەكەم كاردانەوە بووە و پێویستە پیرۆزبایش لە ئینتەر بكەین بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی جامی ئیتاڵیا.

ماسیمۆ ئالێگری لە یارییەكەی یۆڤانتۆس و ئینتەر بە كارتی سوور كرایە دەرەوە و هۆكارەكەشی بۆ كەسێك لە یانەی ئینتەر دەگەڕێنێتەوە كە لێیداوە و ئەمیش كاردانەوەی هەبووە بەرامبەری، بەڵام ناوبژیوان كارتی سووری پێداوە.

ئالێگری پێیوایە ئینتەر شایستەی ناسناوەكە بووە و پیرۆزبایی بردنەوەكەشی لێكردن.

ڕاهێنەرەكەی یۆڤانتۆس جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان پێویستە یەكگرتوو بن و بە باشی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ بكەن.

ماسیمۆ ئالێگری باسی لەوە كرد كە ئەوان ئێستا پشوو دەدەن و لە هاویندا یەك دەگرنەوەو ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا به‌ 12 یاری 40 گۆڵ نمایشکرا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را…
Total
0
Share