كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەك زیاددەكات

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی کوژانەوەی پێوەری زیرەک، ژمارەی هێڵە گەرمەكان زیادكراون بۆ 10 هێڵ.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەوبارەیەوە ئاشکرایکرد، “لەدوای سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ 40 ئەمپێر لەڕێگای دانانی پێوەری زیرەكەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیادبووە و بۆ ئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشە و گرفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاوڵاتییان چاسەر بكەن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیادكرد بۆ 10 هێڵ، كە بەم شێوەیە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان”.

لە ناوشاری سلێمانی هاوڵاتییان پێویستە پەیوەندی بەم چوار ژمارەیەوە بكەن:

07738313100

07738313101

07738313102

07738313103

هاوڵاتییانی دەڤەری راپەڕین كە پێكهاتووە لەڕانیە و قەڵادزێ و حاجیا و چوارقوڕنە و بەگشتی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای ڕاپەڕین، پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:

07738313114

07738313115

هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ كە ناوشاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و تەكیە و تەكیەی جەبارە و ئاغجەلەر لەخۆدەگرێت پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:

07738313117

07738313118

هاوڵاتییانی سنووری دابەشكردنی كارەبای دوكان كە ناو سەنتەری قەزای دوكان و ناحیەی خەلەكان و بنگرد و پیرەمەگروون و سورداش و بازیان و باینجان لەخۆدەگرێت پێویستە هاوڵاتییان پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:

07738313112

07738313133

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: لە پەرلەمانی عێراق واژوو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەناو هۆڵی پەرلەمان واژوو بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە و  سەرجەم فراكسیۆنە…
زیاتر ببینە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا: لە رووماڵکردنی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە جیاکاری لەنێوان رۆژنامەنووسان کرا

لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە جیاوازی لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندن کرا و رێگا بە هەندێک دەزگا…
Total
0
Share