نەوت بەرزترین نرخی تۆماركرد

نەوتی خاو بەرزترین نرخی لەماوەی شەش هەفتەدا تۆماركرد و نرخی بەرمیلێكی 75 دۆلاری تێپەڕاند.

كەمێك لەمەوبەر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. بەگوێرەی ماڵپەڕی بلومبێرگ، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 2.47% بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێكی گەیشتووەتە 75.42 دۆلار.

بلومبێرگ ئاشكرایكردووە، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی هاوشێوەی برێنت بەرزبووەتەوە بەڵام بە ڕێژەیەكی كەمتر، بەجۆرێك ڕێژەی 2.68 چووەتەسەر نرخەكەی و هەر بەرمیلێكی بە 72.35 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردووەوە، ئەمە جاری یەكەمە نرخی نەوتی خاو ئەو ئاستە بەرزە تۆماربكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری فرۆشتنی غاز بووە بە وەزارەتی کارەبای عێراق

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکردووە، فرۆشتنی غاز بە وەزارەتی کارەبای عێراق، بە ئاگاداریی حکومەتی…
زیاتر ببینە

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: هەوڵێکی جددی هەیە سێشەممە ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکی جددی هەیە بەزووترین کات ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە. پۆڵا شـ.ـەھید سیروان،…
Total
0
Share