چین لە تێپەڕاندنی ژاپۆن نزیكدەبێتەوە وەك گەورە هەناردەكاری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا

چین نزیكدەبێتەوە لەوەی ژاپۆن تێپەڕێنێت وەك گەورە هەناردەكاری ئۆتۆمبیڵ لە جیهاندا تا كۆتایی ساڵی 2023، بەپێی (Moody’s Analytics).

دەزگاكە كە تایبەتە بە هەڵسەنگاندن لە راپۆرتێكدا كە بەمدواییە بڵاویكردەوە رایگەیاند، چین سەركەوتوو بوو لە تێپەڕاندنی پەتاكە، كۆریای باشووری لە 2021 و، ئەڵمانیای لە ساڵی 2022 تێپەڕاند، بەمەش بووە دووەم گەورە هەناردەكاری ئۆتۆمبێل.

بەپێی راپۆرتەكە چین لە ئێستادا لە ژاپۆن نزیكدەبێتەوە، جیاوازییەكە بەشێوەیەكی ناوەندی گەیشتووەتە مانگانە نزیكەی 70 هەزار ئۆتۆمبێل لە چارەكی تەمموزی رابردوو، بەراورد بە نزیكەی 171 هەزار لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

ئابوریناسانی ئاژانسی (مۆدیز) دەڵێن، بەم ئاراستەیە، چین لەسەر رێگای راست دەڕوات بۆ تێپەڕاندنی ژاپۆن تا كۆتایی ئەمساڵ.

ژاپۆن لە ساڵی 2019ەوە بە گەورەترین هەناردەكاری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دادەنرێت.

زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی بووەتە هۆی ئەوەی، کۆی هەناردەی ئۆتۆمبێل لە چینەوە ئاستی پێش پەتاکە تێپەڕێنێت.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە نیسانی رابردوودا، فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بۆ زیاتر لە 10 ملیۆن لە ساڵی 2022دا بەرزبووەتەوە، چین لە پێشەنگی هەناردەكارانیەتی و نزیكەی 60%ی پێداویستییەكانی بازاڕ پڕدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: رۆژی یەکشەممە تەواوی تەمویلی مووچە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیمان

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمیی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری…
زیاتر ببینە

لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان داوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکەیان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە

نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، ماوەی دوو ڕۆژە بۆ دووئەوەندەی نرخەکەی پێشووی بەرزبووەتەوە و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی…
Total
0
Share