پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە مەترسیدایە

پارەی سەر مێزی نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر – فۆتۆ: AA

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق هەفتەی داهاتوو ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، لەبارەی پشكی كوردیشەوە وتی، “پێناچێت ئەوەی دیاریكراوە وەك خۆی تێپەڕێندرێت”.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “گفتوگۆكان لەگەڵ وەزارەت و لایەنە حكومییەكان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بەردەوامن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕۆژانە نزیكەی 10 كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكانی پەیوەندیدار بە بودجەوە ئەنجامدەدات و سەرجەم تێبینی و پێشنیازەكانیشی لەبارەیەوە وەرگرتووە”.

سەبارەت بەوەی كەی ئەو بودجەیە ئامادە دەبێت؟، شیروان میرزا وتی، “لە هەفتەی داهاتوود لیژنەی دارایی یاساكە هەموار دەكاتەوە و پێموایە هەر لەو هەفتەیەدا ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە”.

چارەنوسی پشكی كورد لە پرۆژەیاساكەدا چی دەبێت؟

شیروان میرزا سەبارەت بە پشكی كورد نەیشاردەوە كە وەك خۆی تێناپەڕێت و وتی، “لە ڕاستیدا پێمان وانییە ئەوەی بۆ كورد دیاریكراوە لەو بودجەیەدا وەك خۆی تپێەڕێندرێت و كێشەی دێتە پێش”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە دەستەوەستان نابین و بیر لە بەدیلێك دەكەینەوە كە لە بە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بشكێتەوە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لە هەرێم كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ڕاستی ڕوداوی تەقەكردن لە سەرتاشخانەیەكی كۆیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت؟

ئه‌ندامێكى خوولی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاوه‌كو بودجه‌ى داهاتوو به‌رده‌وامبێت. جه‌مال…
Total
0
Share