جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی زیانە ماددییەکانی کارەساتە سروشتییەکانی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، ئەو کارەساتە سروشتییانەی لەمساڵدا ڕووبەڕووی وڵاتەکەی بووەتەوە، بڕی 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە.
جۆ بایدن لە میانی بەرنامەی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ئامادەکارییەکان بۆ کارەساتە سروشتییەکان ڕایگەیاند، “کارەساتە سروشتییەکان لە ساڵی ڕابردوودا زیانی 99 ملیار دۆلاری بە ئەمریکا گەیاندووە، بەڵام لەمساڵدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و زیانەکان گەیشتوونەتە 100 ملیار دۆلار”.
بایدن وتی، “من ئەمڕۆ زیانەکانی ئاگری دارستانەکانی کالدۆری کالیفۆرنیا-م بینی، لە هەفتەی ڕابردووشدا سەردانی هەریەکە لە نیویورک، لویزیانا و نیوجێرسی-مان کرد و زیانەکانی زریانەکانی ئایدا-مان بینی”.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە 44 هەزار ئاگر لە دارستانەکانی ئەمریکا کەوتووەتە و بەهۆیەوە 2.2 ملیۆن هێکتار زەوی سوتاون و زیانی ملیاران دۆلاری داوە و هەزاران کەسیش ماڵەکانیان جێهێشتووە.
بایدن ئاماژەی بەوەكردووە، هۆکاری هەموو ئەم کارەساتانەش گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوان، چالاکییەکانی مرۆڤیش هۆکاری گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوان، بۆیە دەبێت وابکەین بتوانین ڕێگری لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بکەین.