ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەوپێی ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ بارینی باران، لە هەندێک کات و شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت لەکاتەکانی شەودا گاریگەرییەکەی کەمتر دەبێتەوە.

هەروەها پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

سبەینێ یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە کاتەکانی زوودا، پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ.

پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر بەهۆی بەرازێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى ئیشبیلیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share