دووبارە دادگاییكردنی بەرواریی و بەرۆشكی دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دادگاییکردنەکەیان دواخرا.

تیمی پارێزەرانی دوو زیندانیكراوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، “بەبیانووی گۆڕینی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دادگاییكردنەكە، دانیشتنی دادگاییكردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی دواخراوە بۆ ڕۆژی 12ی مانگی داهاتوو”.

لای خۆیەوە عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دووپاتیكردەوە، دوو زیندانیكراوەكە بچووکترین بەڵگەیان لەسەر نیە و شایەتحاڵەكان بێتاوانییان سەلماندن، ساڵێکە لە زیندانی ئاسایشن و تەنها بۆ ئەوەی ئازادنەکرێن دادگاییەكە دوادەخرێت.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستانیش بەهەمانشێوە ڕایگەیاند، “هیچ بەڵگە نیە بیسەلمێنێت تۆمەتبارن و دەستگیركردنیان پێچەوانەی مافی مرۆڤ و یاسایە”.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی پێش بڕیاری دادگا كەوتن و ئەو چالاكوانانە دەستگیركران، دادگا هیچ بەڵگەیەكی لەسەریان نیە، بۆیە دەستیدەستییان پێدەكرێت بۆ ئەوەی ئەمان كۆڵبدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه‌: چیای گۆیژە لەبەردەم مەترسیی ئاگرکەوتنەوەدایە

سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه‌ ڕایدەگەیەنێت، چیاکە لەبەردەم مەترسیی ئاگرکەوتنەوەدایە و پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌نگمانه‌وه‌ بێن. ڕه‌ئوف بایزئاغا، سه‌رپه‌رشتیاری…
Total
0
Share