زاملی بۆ ئێران و توركیا: گرتنەوەی ئاو گەل دەكوژێت وەك چۆن ئیسرائیل بە چەك دەمانكوژێت

حاكم زاملی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، “ئەگەر ئێران و توركیا بەردەوامبن لە گرتنەوەی ئاو، كاڵاكانیان بایكۆتدەكەین”.

حاكم زاملی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە گرتنەوەی ئاو لەلایەن توركیا و ئێران-ـەوە و ڕایگەیاند، “گرتنەوەی ئاو گەل دەكوژێت، وەك چۆن ئیسرائیل بە چەك دەمانكوژێت”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڕەشەی بایكۆتكردنی كاڵای توركی و ئێرانیی كرد و وتی، “ئەگەر ئێران و توركیا بەردەوامبن لە گرتنەوەی ئاو، كاڵاكانیان بایكۆتدەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێژه‌ى بارانبارینى 24 كاتژمێرى ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزانى هه‌رێم ڕێژه‌ى بارانبارینى له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسی له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا…
Total
0
Share