تەندروستیی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی تایبەتی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند و داوا لە مامۆستایان دەکات خۆڤاکسینکردن بەهەندوەربگرن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوانزە ڕێنمایی بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە کە بریتیین لە:

  1.  بەهەند وەرگرتنی ڤاکسین و بەکارهێنانی لەلایەن سەرجەم مامۆستایان و ستافی خوێندنگاکانەوە
  2.  بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک لەلایەن خوێندکارانەوە
  3.  دوورکەوتنەوەی خوێندکاران لە قەرەباڵغی و ڕەوچاوکردنی ماوەی دوری خوێندکاران لە پۆلەکاندا
  4.  گرنگیدان بە دەستشتن و بەکارهێنانی پاککەرەوە ( التعقیم)
  5.  ڕەچاوکردنی دووری نێوان خوێندکاران لایەنی کەم یەک مەتر بێت
  6.  ئەنجامدانی پشکنین بۆ خوێندکاران و پێدانی ڕێنمایی بە دایک و باوکان و بە نەناردنەوەی خوێندکار لەکاتی بونی هەر نیشانەیەکی ئەنفلۆنزا
  7.  جەخت کردنەوە لەسەر بوونی هەوا گۆڕکێ لە پۆلەکاندا
  8.  لەلایەن مامۆستایانەوە چاودێری تەواو بەردەوامی خوێندکاران بکرێت لە زوو دەستنیشانکردن و جیاکردنەوەی ئەو خوێنکارانەی گومانیان لێ دەکرێت، بنێردرێن بۆ پشکنین
  9.  پاکڕاگرتنی خوێندنگاکان بە گشتی و بەتایبەت پول و هۆڵەکان
  10.  پێویستە هەر مامۆستایەک یان ستافی خوێندنگا نیشانەکانی کۆرۆنایان هەبوو بە زووترین کات پشکنین ئەنجام بدەن و تێکەڵاوی کەس نەبن و خۆیان کەرەنتین بکەن لەماڵەوە
  11.  لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێک مامۆستایان و بەڕێوبەرانی خوێندنگاکان دەتوانن دایک و باوک یان ئەو ناوەندە تەندروستیانە یان تەندروستی خوێندنگاکان ئاگادارکەنەوە کە پشکنینی کۆرۆنایان تێدا ئەنجام دەدرێت
  12. چاودێری وردی خواردنی خوێندنگاکان بکرێت و ڕێنماییەکانی تەندروستی تێدا پەیڕەوبکرێت بە بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک لەلایەن ئەو کەسەی بەشی خوردنگاکە بەڕێوە دەبات.
بابەتی پێشتر

پەنابەرێكی دیكە لە كەمپی هول كوژرا

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن دڵنیایە ڕێکارەکانی ڕێگری لە ساختەکاری دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share