کۆمسیۆن دڵنیایە ڕێکارەکانی ڕێگری لە ساختەکاری دەکات

کەمتر لە مانگێکی دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش پێی وایە، ئەو ڕێکارانەی گرتوویانەتەبەر ڕێگری لە ساختەکاری دەکات.

بە پێی وتەی بەرپرسانی کۆمسیۆن، بەهۆی ڕێکارەکان کە خۆی لە جیاوازی کاغەزەکانی دەنگدان لەسەر ئاستی بازنەکان و مۆری دەنگداندا دەبینێتەوە، ساختەکاری لەم هەڵبژاردنەدا ئەستەم دەبێت.

نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئەمجارە دەنگدەر بە مۆرێک دەنگدەدات و قەڵەم بەکارناهێنێت، مۆرەکەش تایبەتە بە کۆمسیۆن و ئاسان ساختە ناکرێت، هەرکەسێکیش بە قەڵەم دەنگبدات، دەنگەکەی هەژمار ناکرێت.”

بە وتەی بەرپرسانی کۆمسیۆن، فۆڕمی بازنەکانی دەنگدان لەیەک جیاوازن و بۆهەر 83 بازنەکە جۆرێک لە کاغەزی تایبەت دانراوە، بۆیە لەهەر حاڵەتێکی ساختەکاریدا، ئەوا ئامێرەکان پێی دەزانن.

بەپێی ئەو بەڵێنەی لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆمسیۆندایە، دەبێت ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەبچێت و بڕیارە زیاتر لە 17 ملیۆن عێراقی ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سوریا بەجێبهێڵن

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێکی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە کرد کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی عێراق…
زیاتر ببینە

خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی…
Total
0
Share