دابەشکردنی نەوتی سپی لە گەرمیان دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئاشکرایکرد، دابەشکردنی نەوتی ‏سپی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەستپێدەکاتەوە و بۆ هەر ناوچەیەکیش بەنزینخانەیەك ‏دیاریكراوە بۆ دابەشكردنی نەوتەكە. ‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ‏یەکشەممە دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەستپێدەکاتەوە، کە ‏بڕەکەی 200 لیترە، نرخەکەشی 90 هەزار دینارە.‏

پێشتر یەك بەرمیل نەوت بە 55 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرا، بەڵام ئەو ‏نەوتەی ئێستا دابەشدەكرێت لە عێراقەوە هاوردەكراوە و نرخی گواستنەوەی چووەتە سەر ‏و بە 90 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتییان.‏

دابەشكردنی نەوتەكە لە گەرمیان لەكاتێكدایە، پێشتر كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و ‏سامانی سروشتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندبوو، حكومەت بڕیاریداوە نەوت ‏لە گەرمیان دابەشنەكات، بەو پێیەی ناوچەیەكی گەرمە.‏

پرسی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوام جێی ڕەخنەی هاوڵاتییان بووە، بەوەی حكومەت ‏نەیتوانیوە ساڵی لانی كەم یەك بەرمیل نەوت بداتە هەر خانەوادەیەك، بەتایبەت بۆ ئەمساڵ ‏چەند شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و پلەكانی گەرما لە ‏زۆربەی ناوچەكان بۆ ژێر سفر دابەزین.‏

ئەمە لەكاتێكدا لەكاتی دەستبەكاربوونی و دواتریش، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە ‏سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەڵێنیدا بۆ وەرزی سەرما هەموو ماڵێكی هەرێمی ‏كوردستان بەرمیلێك نەوت وەربگرێت و خۆشی ماڵ بە ماڵ بگەڕێت بۆ دڵنیابوونەوە.‏

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی كۆرۆناوە چ پەیوەندییەكی بە هەورەبروسكەوە هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە و گەیشتە نزیكەی 76.50 دۆلار، بەردەوامبوونی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس…
Total
1
Share