وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

دوای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵیش مەترسیی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستەڕوو، بەتایبەت بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان و مامەڵەی زۆری هاوڵاتییان لەگەڵ ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا بڵاوکردەوە، ڕێنماییەكانیش ئەمانەن:

یەکەم/ ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنە و گەنەی لەسەر نەبێت.

دووەم/ ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت، تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابن لە تەندروستی گۆشتەکە.

سێیەم/ گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەشبکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت.

چوارەم/ سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیسبوونی ژینگە، هەروەک دیاردەیەکی ناشارستانییە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیة) لە عێراقدا تۆمارکراوە.

پێنجەم/ لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی ڕاستەوخۆ بەکاریمەهێنه و 24 کاتژمێر لە ساردکەرەوە بیهێڵەوە.

شەشەم/ لەکاتی دەستکاریکردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکار بهێنە.

حەوتەم/ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراون، کە 12 یان نەشتەرگەری تایبەت…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵوێستێكی سیاسی و حزبییە. وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی…
Total
0
Share