بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك: بڕیاردرا و سوپا لە گەڕەكی نەورۆز دەكشێتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا بڕیاردرا و هێزەكانی سوپای عێراق لە گەڕەكی نەورۆزی شاری كەركوك دەكشێنەوە.

لیوا كاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، بڕیاردراوە هێزەكانی سوپای عێراق لە گەڕەكی نەورۆز لە شاری كەركوك بكشێننەوە و ئەو رێككەوتنانەی كراوە وەك خۆی جێبەجێدەكرێت.

راشیگەیاند، بۆ ئەوەی كێشەكە گەورەتر نەبێت بڕیاردراوە سوپای عێراق لە گەڕەكی نەورۆز بكشێنەوە و دۆسیەی ئەمنی رادەستی پۆلیسی شارەكە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك بەنارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر بووەوە و دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنەكەیدا بە نارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی…
Total
0
Share