پارێزگاری هەولێر ژمارەیەک بڕیاری تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەرکرد

پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی شارستانی و پارێزگاریکردن لە پاک و خاوێنیی شارەکە کۆبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، “ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌ دیوانى پارێزگا، له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ شێوازێكى شارستانى و سه‌رده‌میانه‌ له‌ شاره‌كه‌مان و فه‌راهه‌مكردن و ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌بێ جیاوازى و پارێزگاریكردن له‌ كاندیدان و پاراستنى ئارامى و پاك ڕاگرتنى شار و به‌ڕێوه‌چوونى ماوه‌ى دیاریكراوى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ركه‌وتوویى، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌ به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبووەوه‌”.

لە کۆبوونەوەکەدا دوانزە بڕیاری تایبەت بە بەڕێوەچوونی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دران و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانیش ڕەزامەندیی و پابەندبوونیان بە بڕیارەکانەوە پیشاندا.

بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر:

یه‌كه‌م/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامه‌ گشتییه‌كان بكرێت كه‌ ببێته‌ هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له‌ ڕێگاى هاتووچۆى هاوڵاتییان، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت كه‌ ببێته‌ هۆى ناڕه‌حه‌تى هاوڵاتییان.

دووه‌م/ نابێت وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه‌ ڕێگه‌ دراوه‌، به‌ ماده‌یى لێكده‌ر وه‌ك (له‌زگه‌ یان غه‌ره‌) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێ، یان له‌سه‌ر ستاند له‌شوێنیك دابنرێت كه‌ ڕێگا نه‌گرێت.

سێیه‌م/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ چوار ڕێییان و ترافیك لایته‌كان وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت.

چواره‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه‌ و پۆسته‌رى كاندیدان له‌ فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان، نه‌خۆشخانه‌، قوتابخانه‌كان، هتد .. بدرێت.

پێنجه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه‌ گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه‌ پیرۆزه‌ ئاینیه‌كان) و هتد.. هه‌ڵبواسرێت.

شه‌شه‌م/ به‌كارنه‌هێنانى پارك و باخچه‌ گشتییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.

حه‌وته‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه‌ و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ (قه‌دى داره‌كان، دورگه‌ ناوه‌ندییه‌كان) دابنرێت، نابێت وێنه‌ و دروشم له‌ دارى باخچه‌ و پاركه‌كان بدرێت.

هه‌شته‌م/ له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نابێت ئۆتۆمبێلى (میرى) حكومى به‌كاربهێنرێت.

نۆیه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ پێدارو نییه‌ ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ستوونى ڕۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان هه‌ڵبواسرێت.

ده‌یه‌م/ له‌هه‌ره‌ حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنت كردن، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.

یازده‌یه‌م/ له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له‌ پارێزگاى هه‌ولێر به‌ به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌بێت، له‌ ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه‌، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له‌ بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

دوازده‌یه‌م/ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به‌ مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن، له‌ پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.

 

 

 

بابەتی پێشتر

سبەی هاوپەیمانی کوردستان لە دەڤەری راپەڕین کەرنەڤاڵێک ڕێکدەخات

بابەتی دواتر

ئایفۆن 13 بە میمۆری یەك تێرابایت دەخرێتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: بەردەوام دەرگامان بۆ وردبینی و بەدواداچوون لە لیستی مووچە و داهات و خەرجییەكان كراوەبووە

وەزیری دارایی هەرێم لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەفدێكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “بەردەوام دەرگامان…
Total
0
Share