دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتایی دێت و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بکرێت.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی (هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەکانی 70 و  80ی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگاکان و سەرۆکایەتیی هەرێم) دابەشدەکرێت، و بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دێت.

پەیوەست بە مووچەی مانگی ئازار، وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەردانی بەغدادی کرد.

شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم گەڕانەوەی وەفدەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، وەفدەکە چەندین کۆبونەوەی گرنگ و سەرکەوتووی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لە سەر پرسی بودجەو مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی مووچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان و تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی مووچە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و پێدانی دەرماڵە بە فەرمانبەران،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان لەسەر گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەبارەی گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێویستییەكانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان كۆدەبێتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share