سبەی هاوپەیمانی کوردستان لە دەڤەری راپەڕین کەرنەڤاڵێک ڕێکدەخات

لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان داوای پابەندبوون بە یاساكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەكات و دەڵێت، سبەی لە دەڤەری راپەڕین کەرنەڤاڵێک ڕێکدەخەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانییەكە كۆبووەوە و بە ئامادەبوونی دەرباز محەمەد هەڵسەنگاندن کرا بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی کوردستان لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا و بە‌رزنرخێندرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، باس لە چۆنییەتی بەردەوامیدان بەو شێوازەی بانگەشەی هەڵبژاردن كرا لەپێناو گەیاندنی پەیامی هاوپەیمانی کوردستان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و زامنکردنی بەدیهێنانی بژێوی باشتری ژیانیان.

کۆبوونەوە جەختیکردەوە کە دەبێت ئۆرگانەکان پابەندبن بە ڕێنماییە یاساییەکانی کۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و بە ئارامی پەیامی هاوپەیمانی کوردستان بگەیەنن بە هاوڵاتییان.

ئاماژە بەوەشکرا سبەینێ 14ی ئەیلول هاوپەیمانی کوردستان لە دەڤەری ڕاپەڕین کەرنەڤاڵێک ڕێکدەخات بۆ ناساندنی کاندیدەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێڵگە پەلەوەرییەكان كارگەكانی عەلەف بە هۆكاری زیان لە كەرتەكەیان ناودەبات

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت، سەرەڕای هەرزانبوونی هەموو ئەو پێداویستییانەی لە دروستکردنی عەلەفدا بەکاردێت، بەڵام خاوەن کارگەکانی عەلەف…
زیاتر ببینە

وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكرێن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشت دەكەن. د. بڕیار رەشید…
Total
0
Share