ئایفۆن 13 بە میمۆری یەك تێرابایت دەخرێتەڕوو

وێنەیەكی دزەپێكراوی ئایفۆن 13

بڕیارە سبەی كۆمپانیای ئەپڵ دواهەمین بەرهەمی خۆی لە مۆبایل و ئایپاد ئاشكرابكات.

كۆمپانیاكە چەندین گۆڕانكاری بەسەر ئایفۆن 13دا هێناوە كە دیارترینیان توانای یادگە (میمۆری)یەكەیەتی.

مینگ چی كۆ، شیكەرەوەی ناسراو، ڕۆژێك پێش خستنەڕووی جۆرە نوێیەكەی ئایفۆن، هەندێك زانیاری و تایبەتمەندی بەرهەمەكەی خستەڕوو و دەڵێت، یادگەی مۆبایلەكانی ئایفۆن 13 پرۆ و ئایفۆن 13 پرۆماكس دەگاتە یەك تێرابایت، وەك ئەوەی سایتی (The Verge) بڵاویكردوەتەوە.

هەروەك ئایفۆن 13 و ئایفۆن 13 مینی یادگەكەیان دەگاتە 128 گێگابایت، 256 و 512 گێگابایت. چیتر بژاردەی 64 گێگابایت بەردەست نابێت.

AirPods 3
كۆ، ئاماژەی بەوەشكرد ئەپڵ AirPods 3 لە نمایشەكەی سبەی دەخاتەڕوو، هاوكات لەگەڵ بەردەست بوونی AirPods 2.

دزەپێكردن و دەنگۆكانی پێشوو دەربارەی جۆر و شێوازی ئایفۆن 13 ئاماژەیان بەوەكرد كە چوار جۆری بەهەمان قەبارەی مۆدیلەكانی ساڵی ڕابردووی دەبێت، سەرەڕای ئەوەی مۆبایلە نوێیەكە خاوەن كامێرایەكی تایبەتمەند باشتر دەبێت لەڕووی وێنەی ڤیدیۆیی و وێنەگرتنی شەو و زوومی ئاست بەرز.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر ژمارەیەک بڕیاری تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەرکرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق گەشەی دانیشتووان و پێشبینییەکانی بۆ 2050 ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share