کۆمسیۆن: لەسەرتاسەری عێراق لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی دروستکردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان لە ناوەندەکاندا ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، “کێشەکە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەیە و گرفتی لە پرۆسەکەدا دروستکردووە، بەڵام لە چارەسەرکردنیداین”.

ڕەنج شوکری وتەبێژی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پرۆسەی دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی، ئەم جۆرە کێشانەی تیادا دروستدەبێت و کێشەکەش لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەیە”.

سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کە دوو ئامێرن (پیکۆس و وردبین)، لە سلێمانی هەیە و حاڵەتەکانیش زۆرن، ئەوەش کێشەی بۆ پرۆسەی دەنگدان دروستکردووە.

بەپێی وتەبێژی لقی سلێمانیی کۆمسیۆن، لەو ناوەندانەی ئامێرەکانیان لەکارکەوتوون پرۆسەی دەنگدان وەستاوە و وتی “ئێمە لەهەوڵی چارەسەرداین هەندێک لە ئامێرەکان بەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی چارەسەردەکرێن و هەندێکیشیان پێویستییان بە گۆڕین هەیە بۆ ئەو مەبەستەش ئامێری یەدەگمان هەیە”.

سەبارەت بە کاریگەری لەکارکەوتنی ئامێرەکان لەسەر پرۆسەی دەنگدان باسی لەوەکرد، لە هەر بنکەیەکی دەنگدان ئامێر لەکارکەوتبێت بە دەنگدەرەکان وتراوە چاوەڕێبکەن یان لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا سەردانی ناوەندەکانی دەنگدان بکەنەوە، ئەوەش دەکەوێتە سەر بڕیاری کەسەكە خۆی کە دەڕواتەوە یان نا، بەڵام بەدڵنیایی کاریگەری دەبێت.

میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، لە پارێزگاکانی عێراق بە گشتیی ژمارەیەکی زۆر ئامێری دەنگدان لەکارکەوتوون بەجۆرێک لە پارێزگای زیقار 30%ی سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان لەکارکەوتوون.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا.. هۆشداری دەدرێت لەبارەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی درامای سكوید گەیم لەسەر خوێندكاران

بابەتی دواتر

چاڤی هێرناندێز: هەموو ئەگەرەكان بۆ بەرشلۆنە كراوەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
چوار كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە حەپی قەدەغەوە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیركرا، كە بە نیازبوون لە مەرزی پەروێزخان…
Total
0
Share