ئیسرائیل بۆردومانەكانی بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكردەوە

فڕۆكەكانی ئیسرائیل سێ پێگەی كەتیبەكانی قەسامی لە باكووری فەڵەستین بۆردومانكرد.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل سێ پێگەی كەتیبەكانی قەسامی فەڵەستینی لە باكووری غەزە بۆردومانكردووە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، فڕۆكەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكانی یەرموك لە خان یونس، دێر بلح لە ناوەڕاستی غەزە و پێگەیەكی كەتیبەكانی قەسام بە چوار موشەك لە ڕۆژئاوای ڕەفع بۆردومانكردووە، بەبێ ئەوەی زیانە گیانیەكان بڵاوبكەنەوە.

هاوكات ئیسرائیل كەشتیی سەربازیی وڵاتەكەی بە ئاراستەی ناوچەی عەسقەلان جوڵەپێكردووە كە گروپە فەڵەستینییەكانی تێدایە.

پێشتریش سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو دوێنێ یەكشەممە لە كەرتی غەزەوە موشكێك ئاراستەی ئیسرائیل كراوە و لەلایەن سیستمی “گومەزی ئاسنی” وڵاتەكەوە تێكشكێندراوە.

بابەتی پێشتر

گەنجێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

بابەتی دواتر

ژمارەیەک گۆریلای باخچەیەکی ئاژەڵان لە ئەمریکا توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر لە 82…
Total
0
Share