شوێنەوارناسەکان کۆشکێکی 4 هەزار ساڵەیان لە چین دۆزییەوە

شوێنەوارناسە چینییەکان پاشماوەی کۆشکێکی چوار هەزار ساڵەیان لە شارێکی کۆنی ئەو وڵاتە دۆزیەوە کە رووبەرەکەی نزیکەی 17 هێکتار دەبێت.

بەگوێرەی میدیا رەسمییەکانی ئەو وڵاتە شوەێنەوارناسەکان ئەو پێکهاتەیەیان لە شوێنی شوێنەواری گرنگی شینمی لە پارێزگای هێنان لە ناوەڕاستی چین دۆزیوەتەوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت کە لە سەردەمی شانشینی شیا نزیکەی  2070 – 1600 پێش زایین دروستکرابێت.

ئەو شوێنەوارناسانە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە کەناری خۆرهەڵاتی رووباری ژێنشوی پاشماوەی ئەو شارە دێرینەیان دۆزیوەتەوە کە رووبەرێکی چوارگۆشەی نزیکەی 17 هێکتار دەگرێتەوە.

ئەو شوێنە نیشتەجێبوونە کە زۆر بە باشی پارێزراوە پەیوەندی بە کەلتوری لۆنگشانەوە هەیە، ئەم شارستانییەتە دێرینە سەردەمانێک لەو ناوچەیەدا نیشتەجێبووە کە پارێزگای هێنانی ئێستا و ناوچەکانی دیکەی دراوسێی چین دەگرێتەوە.

لە ساڵی 2022 شوێنەوارناسەکان لە پەرستگای ژوکیو زیاتر لە 100 شوێنەواریان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەردەمی کەلتوری لۆنگشان و شانشینی شیا.

شانشینی شیا کە مەزەندە دەکرێت لە نێوان ساڵانی 1600 بۆ 2070ی پێش زاین حوکمی کردبێت، یەکەم حکومەت بوو کە لە چینی کۆن سەریهەڵدا و سیاسەتی جێنشینی خانەدانەکانی گرتەبەر، هەروەها لەو سەردەمەدا چین چەندین دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێنا وەک دروستکردنی کەناڵەکان، دامەزراندنی پارێزگاکانی حوکمڕانی کارا، جێبەجێکردنی تەکنیکەکانی ئاودێری لە کشتوکاڵدا، بەکارهێنانی کانزاسازی برۆنزی و دروستکردنی سوپایەکی بەهێز.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن ژمارەی تانە پێشکەشکراوەکانی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

باڵندەیەکی دەگمەنی دووڕەگەز.. نیوەی مێیە و نیوەی نێرەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share