ژمارەیەک گۆریلای باخچەیەکی ئاژەڵان لە ئەمریکا توشی کۆرۆنا بوون

باخچەی ئاژەڵانی شاری ئەتڵانتا لە ئەمریکا ئاشکرایکردووە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ گۆریلاکانی باخچەکە کردووە و پشکنینی بەشێکیان “پۆزەتیڤ”ە و توشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەپێی وتەی بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵانی ئەتڵانتا ئەو گۆریلایانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون کۆمەڵێک نیشانەیان هاوشێوەی مرۆڤ هەبووە.

بەرپرسانی باخچەکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ 20 گۆریلا کردووە، دەرکەوتووە 13 دانەیان توشبوون و ڤایرۆسەکەشیان بۆیەکدی گواستووەتەوە.

سام ڕیڤرا، بەرپرسی باخچەی ئاژەڵانی ئەتڵانتا لە ویلایەتی  جۆرجییا دڵنیایی داوەتە دانیشتوانی شارەکە، هەموو ڕێکارێکیان لەو پرسەدا گرتووەتەبەر و ڕێگریانکردووە لەوەی ڤایرۆسەکە تەشەنە بسێنێت.

کارمەندانی باخچەکە، پێیان وایە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ گۆریلاکان لە یەکێک لە خۆیانەوە گواستراوەتەوە، کە نیشانەی ڤایرۆسەکەی نەبووە، چونکە ڤاکسینی لەخۆیداوە، بەڵام گۆریلاکانی توشکردووە.

یەکێک لە ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئەتڵانتا ئاشکرایکردووە، پشکنینی 13 گۆریلای باخچەکە “پۆزەتیڤ” بووە و هاوکات پیرترین گۆریلای جیهانیش کە لەهەمان باخچەیە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، لە کاتێکدا گۆریلاکە تەمەنی 60 ساڵە.

نزیکەی %98ی DNAی مرۆڤ و گۆریلاکان یەکسانن و توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمان شێوەی مرۆڤە، لە کاتێکدا گیانداری دیکەش پێشتر توشی کۆرۆنا بوون، لەوانە سەگ و پشیلەی ماڵی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕوسیا.. پوتین سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام دەنگی كەمیكردووە

لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەكانی ڕوسیا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕوسیای بڵاوكردەوە “ئەنجومەنی دوما”، پارتەكەی پوتین براوەی هەڵبژاردنەكەیە، بەڵام بەراورد…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی كۆتاییهێنان بە برسێتی لە جیهاندا وەڵامی مەسك دەداتەوە

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەڵامی ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێری دایەوە دەربارەی ئالنگاریی تایبەت بە بەخشینی 6 ملیار دۆلار لەبەرامبەر كۆتاییهێنان…
Total
0
Share