تورکیا مەرجەکانی بۆ رەزامەندیدان بۆ ئەندامبوونی لە ناتۆ دەداتەوە بە سوید

سەربازێك ئاڵای ناتۆی هەڵگرتووە

سوید هێشتا چاوەڕێی رەزامەندیی تورکیایە بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، دوای ئەوەی ئەنقەرە زیاتر لە جارێک رەتیکردەوە رەزامەندی بدات لەوبارەیەوە، کە پێویستی بە رەزامەندیی سەرجەم ئەندامەکانی هەیە.

سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی تورکیا ئاشکرایان کرد کە ئەنقەرە مەرجی ئەوەی داناوە کە سوید ئەو پەنابەرە کوردانەی لەو وڵاتەن و تورکیا داوایان دەکات رادەستی بکات، بۆ پشتیوانیکردن لە ئەندامبوونی لە ناتۆ، پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مانگی داهاتوودا لە لیتوانیا.

تورکیا داوای له سوید کردووه زیاتر له 130 کەس رادەست بکات که زۆرینەیان کوردن، بۆ سەلماندنی جددییەتی خۆی له جێبەجێکردنی یاساکانی سەبارەت به پەیوەندیکردنی به هاوپەیمانێتییەکە.

سوید و فینلەندا، دوای هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022، داوای ئەندامێتییان لە ناتۆ کرد.

لە کاتێکدا فینلاند لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا بەفەرمی پەیوەندی بە هاوپەیمانییەوە کرد، بەڵام تورکیا رێگری لە سوید کرد بەشداری بکات.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: بکوژی خواناس وریا خۆی رادەست کرد

بابەتی دواتر

زەنگی مەترسی لەبارەی نەخۆشیی شەکرەوە لێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share