سبەینێ بایدن سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەکەی ئاشکرا دەکات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە 1ی شوبات، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بکات و لە وتارێکیشدا سیاسەتی دەرەوەی چوارساڵی داهاتووی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.

کەناڵی NBC NEWSی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سبەینێ جۆ بایدن لە سەردانەکەیدا گرنگترین وتار پێشکەشدەکات و تێیدا هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەخاتەڕوو.

سەرچاوەیەکی باڵای نزیک لە بایدن بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە، بایدن سبەینێ تێڕوانین و هەنگاوەکانی خۆی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەخاتەڕوو بەمەش وتارەکەی شوێنی ئەمریکا لە جیهاندا دیاریدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وتارەی بایدن یەکەم وتاری گرنگی ئەو دەبێت لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا کە جیهان چاوەڕێی دەکرد لەدوای بوونی بە سەرۆک.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوای هەڵبژاردنەی جۆ بایدن وەک دسەرۆکی ئەمریکا ئێران پێسبینی هەنگاوی باش و سیاسەتی نەرمتری بەرامبەر وڵاتەکەی لە بایدن دەکرد، لەدوای دەستبەکاربوونیشی ئێران لەڕێگەی لێدوانی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیەوە هیوای گەڕانەوەی ئەمریکای بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێرانی لێ چاوەڕێدەکرد.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە لە گرنگترین کارەکانی وڵاتەکەی دەبێت.

هەروەها لە هەفتەی ڕابردوودا پنتاگۆن ئاشکرایکرد کە ئیدارەکەی بایدن پێداچوونەوە بۆ بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان دەکات.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. نزیكەی 50 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا دابەشكراوە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share