لەبارەی دۆخی ئەمنییەوە سوید بڕیارێک دەدات

لەبارەی دۆخی ئەمنیی وڵاتەکەوە سوید بڕیاردەدات ئاستیی مەترسییەکان لە سێ وە بۆ چوار بەرزبکاتەوە، ئەمەش لە چێوەی کاردانەوەکان لەدوای دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی سووتاندنی قورئان لە وڵاتەکەیدا.

شارلۆت فۆن ئیسین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوید لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ بڕیارمانداوە ئاستی هۆشداریی وڵاتەکە پەیوەست بە کاری تیرۆرستی و ئاسایشی وڵاتەکەام لە ئاستی بەرزەوە بۆ ئاستی مەترسی واتە لە ئاستی سێ-وە بۆ ئاستی چوار بەرزبکەینەوە.

بڕیارەکە بەهۆی دروستبوونی مەترسی کردەوەی تیرۆرستییە لە وڵاتەکەدا بەهۆی کاردانەوەکان لەدوای سوتاندنی قورئان لە وڵاتەکەدا.

پێشتر لە ساڵی 2016 ئاستی مەترسییەکانی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی بۆ ئەم ئاستەی ئێستا بەرزکردەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانکارییە ژینگەییەکان زیاتر لە 538 گیانلەدەستدان و 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە

ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ بەدواداچوونی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەو گۆرانکارییانەی لە ئاو و هەوا ڕوویانداوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە…
Total
0
Share