ئاسایشی سلێمانی سەرپێچییەكانی كۆمپانیای تالۆن ڕووندەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند لەچوارچێوەی کاری بەدواداچوونی کۆمپانیا ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانیدا و دوای بەسەرکردنەوەی کۆمپانیای تالۆن دەرکەوت کۆمپانیاکە پابەندنەبووە بە ڕێنماییەکانی کۆمپانیا ئەمنیەکان و دەڵێت، کۆمپانیاکە هێزێکی 89 کەسی بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی لایەنی پەیوەندیدار پێکهێناوە و خولی سەربازیی بۆ کردوونەتەوە.

بەپێی ڕوونکردنەوەیەک کە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، دوای زانیاریی پێشوەختە و بەسەرکردنەوەی کۆمپانیای تالۆن لەچوارچێوەی ئەرکەکانی بەشی چاودێری و پشکنینی کۆمپانیا ئەمنییەکان، دەرکەوت کۆمپانیاکە پابەند نییە بە ڕێنماییەکانی کۆمپانیا ئەمنییەکان.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، کۆمپانیای تالۆن هێزێکی 89 کەسی پێکهێناوە بەبێ ڕەزامەندیی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی ناوخۆ، سێ خولی ڕاهێنانی سەربازی و ڕاهێنانی چەکی بۆ کردوونەتەوە، خولی یەکەم 28 بەشداربوو، خولی دووەم 30 بەشداربوو و خولی سێیەم 31 بەشداربوو تێیدا ڕاهێنانیان پێکراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، خولی سێیەم سێ ڕۆژی ماوە بۆ تەواوبوون و 31 بەشداربوو تێیدا دەستگیرکراون.

یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی کۆمپانیاکە بەدەر لە کاری ئەمنی هەستاوە بەبەکارهێنانی کارگەیەکی چیمەنتۆ بۆ ڕاهێنانی سەربازی بەو هێزە لەکاتێکدا هەر کۆمپانیایەکی ئەمنی دەبێت بە رەزامەندیی لایەنی پەیوەندیدار ڕاهێنان بە کارمەندەکانی بکات.

ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیا ئەمنییەکان تەنها دەتوانن ڕاهێنان لەسەر چەکی سوک بکەن بەڵام ئەو هێزە لەسەر چەکی سوک و قورس ڕاهێنانیان پێکراوە.

لە پشکنینەکاندا هێزەکانی ئاسایش دەستیانگرتووە بەسەر 120 چەکی جۆراوجۆر و 280 مەخزەنی فیشەک، لەناو چەکەکاندا ئێم فۆر، کڵاشینکۆف، دەمانچەی بێمۆڵەت و بی کەی سی و ئاڕ پی جی هەبوون.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل داوای جوڵەی نێودەوڵەتی دەکات دژی ئێران

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. سێ کەس بەتۆمەتی دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیردەکات

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت. ئاماژە بەوەشکراوە،…
Total
0
Share