بووەتە جێی ڕەخنە.. دووەم ساڵە لەسەر یەك ئۆتۆمبێل بۆ بریكاری وەزیرێك دەكڕدرێت

پەرلەمانتارێكی كوردستان ڕەخنە لە كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بریكاری وەزارەتی شەهیدان دەگرێت، كە ئۆتۆمبێلی بۆ كڕدراوە، لەكاتێكدا بەوتەی پەرلەمانتارەكە، ساڵی ڕابردووش بەهەمانشێوە ئۆتۆمبێلیان بۆكڕیوە.

ڕۆژان شەھید حەمەڕەش، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە نووسینێكدا كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە و نووسراوێكی وەزارەتی شەهیدانی لەگەڵدا داناوە تایبەت بە كڕینی بۆ بریكاری وەزارەتەكە، دەڵێت، “وەزارەتی شەھیدان، ئەم چاکسازییە لە کوێی یاسای چاکسازی و یاسای زیندانیانی سیاسیدا ھاتووە کە دوو یاسای بەرکارن و نابێت ھیچ پەیڕەو و ڕێنماییەکیش پێچەوانەیان ھەبێت؟”.

باسی لەوەشكردووە، “مینحەی 680 ڕزگاربووی ئەنفال دەبڕن، لە کاتێکدا ساڵێک و شەش مانگیان ماوە بۆ تەواوکردنی ئەو کاتەی لە یاساکەدا ھاتووە، دواتر ئەگەر موچەی تریان نەبوو دەبێت مینحەکانیان ھەر بەردەوام بێت، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئۆتۆمبێل بۆ بریکاری وەزارەت دەکڕن بە بڕی 94 ملیۆن و 500 هەزار دینار، لە کاتێکدا ئەم بریکارە لە ساڵی 2020-یش ئوتۆمبێلی بۆ کڕدراوە بە بڕی 92 ملیۆن دینار”.

پەرلەمانتارەكە پرسیاری ئەوەشی لە حکومەت كردووە، “ئەگەر ئەم دوو بڕە کۆبکرێتەوە مینحەی چەند زیندانی سیاسی دەکات کە مانگی 250 ھەزار دینار وەردەگرن؟”.

 

بابەتی پێشتر

باهۆزی تویتەری بۆ ڕزگارکردنی گیانی کوردێک دەستیپێکردووە

بابەتی دواتر

لە بۆردومانەکەی دوێنێی ئەمریکادا لە کابول شەش منداڵ کوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share