گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانداین بۆ گرنگیدان و بەکارهێنانی زمانی کوردی

لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی زمانی کوردی لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکاندا لە قۆناغی زۆر باشدایە، وەک بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار ئاماژەی بۆ دەکات، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “سلێمانی لە پلەی یەکەمی سەرجەم پارێزگاکاندایە”.

ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو بڕیارەی دەستەی گەشتوگوزار دەریکرد بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی لە شوێنە گەشتیارییەکان، بەباشی جێبەجێدەکرێت و لە قۆناغێکی زۆر باشدایە”.

وتیشی، “بە بەردەوامی چاودێریی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەین، لە مانگێکدا لیژەکانمان دوو جار سەردانی هەر شوێنێکی گەشتیاری دەکەن کە لە پارێزگای سلێمانی 1600 مۆڵەتی شوێنی گەشتیاری هەیە بە هەموو جۆرەکانییەوە”.

باسی لەوەشکرد کە سلێمانی لە ئاستێکی زۆر باشدایە و لە پلەی یەکەمی سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستاندایە بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی لە شوێنە گەشتیارییەکان.

سەبارەت بە سەرپێچیکردنی بڕیارەکە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “هەر شوێنێک سەرپێچی بکات، جاری یەکەم ئاگاداردەکرێتەوە، جاری دووەم سزای دارایی و سێیەم سزاکەی دەکرێت بە دوو هێندە، بەڵام لە چوارم سەرپێچیدا شوێنەکەی دادەخرێت”.

پێشتر دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی بڕیارەکە دەبێت هەموو شوێنە گەشتیارییەکان لەسەر لیستی خۆراک و داواکارییەکانیان و رێنماییەکانیان زمانی کوردی هەبێت و بەکاربهێنرێت هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گەشتوگوزاریش دەبێت بڕیارەکە لە سنوورەکەیدا جێبەجێ بکات.

 

بابەتی پێشتر

هاوردەکردنی ئاژەڵ لە چەند پارێزگایەکی عێراقەوە بۆ هەرێم قەدەغەدەکرێت

بابەتی دواتر

ئاری هەرسین وازهێنانی لە پارتی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی…
Total
0
Share