ئیسرائیل داوای جوڵەی نێودەوڵەتی دەکات دژی ئێران

نەفتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوا دەکات جوڵەی نێودەوڵەتی دژی ئێران بکرێت و دەڵێت، ئێران درۆ لەگەڵ جیهان دەکات و پارێزگاری لە پرۆگرامی ئەتۆمیی وڵاتەکەی دەکات.

ئەمڕۆ هەینی نەفتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەبێت وڵاتانی جیهان وەڵامدانەوەی خێرایان بۆ ئێران هەبێت سەبارەت بە ئەگەری گەیشتنی ئەو وڵاتە بە چەکی ئەتۆمی بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی لە هەفتەی پێشوودا ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی جیهانی خستییەڕوو.

بێنیت دەڵێت، “ئیسرائیل ئەو ئەگەرانە بەجددی وەردەگرێت کە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێدراوە، هەموو کارێکیش دەکات بۆئەوەی ڕێگری لە ئێران بکات ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.

جەختیکردەوە، “ئێران درۆ لەگەڵ جیهان دەکات و پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات و سەرپێچی پابەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکات”.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای وەڵامدانەوەی خێرای نێودەوڵەتی بەرامبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی دەکات.

جەختیکردووەتەوە، ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم پیشانیدەدات ئێستا کاتی وەڵامدانەوەی ئێرانە، بۆیە نابێت چاوەڕێی ئەوە بکرێت لەڕێگەی دانوستانەوە هەوڵبدرێت ئێران مامەڵەی بگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: بە توندترین شێوە وەڵامی دوژمن دەدەینەوە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، فەرماندەی باڵای هێزەکەمان لەگەڵ مـ.ـوجەتەبا خـ.ـامنەیی، ڕابەری باڵای ئێـ.ـران کۆبووەوە، هێزەکانمان…
Total
0
Share