چەمچەماڵ.. سێ کەس بەتۆمەتی دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دەستگیرکران

 قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبای لەو ناوچەیە ڕاگەیاند و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر ئاسنی تاوەرەکاندا گیراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، دوای نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە ناحیەكانی سەنگاو و شۆڕش سێ تۆمەتباری دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە نووسراوی ژمارە/ 4892 لە 2021/6/2 قائیمقامیەتی چەمچەماڵی لە چەند حاڵەتێکی دزینی ئاسنی تاوەری کارەباکان لە سنووری ناحیەی سەنگاو ئاگادارکرد، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ  دوو نوسراوی بە ژمارەکانی / 1952 لە 2021/6/9 و 2855 لە 2021/8/22 ئاڕاستەی ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش و سەنگاو کرد، کە ئەو تاوەرانەی پێدا تیدەپەڕێت بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە”.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دەڵێت، هێزەکانی ئاسایشی ناحیەكانی سەنگاو و شۆڕش توانییان سێ کەس دەستگیر بکەن و دەستبەسەر ئاسنی تاوەرەکانیشدا گیراوە.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی زانیاری بدەن بە هێزە ئەمنییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازیكردووە لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی…
Total
0
Share