ماکێنزی بۆ کازمی: کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کێشە بۆ پەیوەندیەکان دروستناکات

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی عێراق، لەگەڵ کێنیس ماکێنزی فەرماندەی هێزی ناوەندیی ئەمریکا سەبارەت مەترسییەکانی تیرۆر و هەڕەشەکانی لەسەر ناوچەکە و جیهان کۆبوونەوە و ماکێنزی جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی مستەفا کازمی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی عێراق ئامادەی بوو گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دژی مەترسییەکانی تیرۆر و بیری توندڕەوی کە هەڕەشەن لەسەر ناوچەکە و جیهان خرانەڕوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، مستەفا کازمی جەختیکردەوە کە پیسکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان یەکێک بوون لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعشدا.

لەلایەکی دیکەوە کێنیس ماکێنزی دڵنیاییدا لە بەردەوامیی هاوکارییە سەربازی و پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پەرەپیدانی تواناکانی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان لەچوارچێوەی ڕاوێژکاری، ڕاهێنان و هاوکاریی هەواڵگریدا دەبێت.

ماکێنزی جەختیکردەوە، کەمکردنەوەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەریی نابێت لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ عێراق، لەبوارەکانی سیاسی، سەربازی، ئابووری و سەرجەم بوارەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

سۆران.. پیاوێک دوای ڕزگارکردنی هاوسەرەکەی لە گەلی عەلی بەگ خۆی خنکا

بابەتی دواتر

ئیسرائیل داوای جوڵەی نێودەوڵەتی دەکات دژی ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی موسڵ نۆژەندەكرێتەوە

كازمی بەردی بناغەی نوێكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵی دانا، كە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانی بەركەوتبوو. بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا…
Total
0
Share