حەشدی شەعبی باسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات

فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، وەڵامی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەداتەوە و دەڵێت، دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن تەنها بە ویستی سەدر نابێت.

دوای پەیامەكەی سەدر كە ئاماژەی بۆ پێویستیی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كردبوو، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن چیتر دۆسیەیەك نییە كە تەنها بە سەدرەوە پەیوەست بێت”.

فەیاز دەڵێت، “كاتێك هەڵبژاردن دووبارە دەكرێتەوە كە كۆدەنگیی لایەنەكانی لەسەربێت، سیستمی حوكمڕانیی عێراق تەوافوقییە و ناكرێت ڕێگە بە لایەنێك بدرێت هەڵوێستی خۆی بسەپێنێت”.

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتیكردەوە كە “حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە و دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی نییە” و وتی، هێشتا چێوەی هەماهەنگی بۆچوونی خۆی لەبارەی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن ئاشكرانەكردووە و بڕیاریداوە هادی عامری بە نوێنەرایەتیی چێوە دانوستاندن بكات و حەشدی شەعبی نابێت بە لایەن لەم دۆخەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی ناوەنددا نین

بەرپرسێك لە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیدا نین. ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی…
Total
0
Share