مەخمور.. لە ئۆپراسیۆنێكدا بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە “27 ئەندامی داعش” كوژران

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەدا لە زنجیرە چیاكانی مەخمور، “27 تیرۆریستی داعش كوژران”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار، یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، “لە 9ی ئازارەوە ئۆپراسیۆنی ‘الأسد المُتاهب’ لە زنجیرە چیاكانی مەخمور دەستی پێكرد، بەهۆیەوە 27 تیرۆریستی داعش كوژران”.

یەحیا ڕەسول ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هێزی ئاسمانیی عێراق و فڕۆكەوانیی سوپا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەشداربوون لە هاوكاریكردنی ئەندامانی هێزەكانی دژە تیرۆر لەو ئۆپراسیۆنەدا، 312 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە كە بووەتەهۆی لەناوبردنی 120 ئەكشەوت و مۆڵگەی داعش”.

ئەو ئۆپراسیۆنە ماوەی 14 ڕۆژ بەردەوام بووە و وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، “هەماهەنگییەكی گەورە هەبووە لەنێوان دەزگای دژەتیرۆر و هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی كازمی: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگییان هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و…
Total
0
Share