كازمى: ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ جه‌نگى سه‌ركێشانه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوڕێكانماندا

مستەفا كازمی لە میانی وتارەكەیدا لە لوتكەی وڵاتانی دراوسێی عێراق

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت، “كۆنگره‌ى به‌غداد پلانی عێراقه‌ بۆ بنیادنانى باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهاندا و به‌ڵێنمان به‌ گه‌ل داوه‌ ڕۆڵی پێشڕه‌وخوازانه‌ى عێراق به‌ده‌ستبهێنینه‌وه‌ و چیتر ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ جه‌نگى سه‌ركێشانه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوڕێكانماندا”.

به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى ئاب، كاره‌كانى كۆنگره‌ى به‌غداد ده‌ستیانپێكرد و سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى چه‌ندین وڵاتی دراوسێ و هه‌رێمی و جیهان تیایدا به‌شدارن.

له‌ وتارى كردنه‌وه‌ى كۆنگره‌كه‌دا، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، “ڕۆڵی مێژوویی عێراق كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگى سه‌قامگیربوونى ناوچه‌كه‌یه‌، هیواخوازین كۆنگره‌ى به‌غداد ببێته‌هۆی سه‌قامگیربوونی ناوچه‌كه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیان بۆ هه‌موو شاره‌كانى عێراق”.

له‌ وتاره‌كه‌یدا كه‌ تۆڕی میدیایی ئێستا به‌دواداچوونى بۆكرد، كازمى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى كۆنگره‌ی به‌غداد بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شییه‌ و ڕووداوێكی گرنگه‌ بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ عێراق.

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى ئاڵنگاریی زۆر هه‌ن ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و پێویسته‌ هه‌مووان كاربكه‌ن بۆ هێنانه‌ئاراى ته‌واوكاریی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا و وتى، “له‌چه‌ندین ڕووه‌وه‌ و له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاری بووینه‌وه‌ و گه‌لى عێراق په‌ناى برده‌به‌ر دیموكراسی بۆ دیاریكردنى بژارده‌كانى، ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنداین و ده‌مانه‌وێت ڕێڕه‌وی دیموكراسی تۆكمه‌تر بكه‌ین”.

مسته‌فا كازمى خواستی عێراقی بۆ هێنانه‌ئاراى ئاشتی نیشاندا و وتى، “ڕێگه‌ناده‌ین خاكى عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هێرشبه‌رپاكردن به‌كاربهێنرێت و عێراق داوا له‌ هه‌موو وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات ئاشتی به‌رقه‌راربكه‌ن، چیتر ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ جه‌نگى سه‌ركێشانه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوڕێكانماندا”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌  بۆسه‌ر هه‌مووان و عێراق به‌سه‌ر تیرۆردا زاڵبووه‌ و وتى، “عێراق به‌ پشتیوانیی ناوچه‌كه‌ و جیهان توانى به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ربكه‌وێت”.

له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا كازمى ڕایگه‌یاند، “عێراق ده‌رگاى وه‌به‌رهێنانى بۆ كۆمپانیاكان كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ست به‌ جددییه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌ پشتیوانیكردنى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق و هیواخوازین له‌ كۆنگره‌ى به‌غداد هاوبه‌شییه‌كی ئابوری به‌دیبهێنین”.

بابەتی پێشتر

لە پەرلەمانی بەریتانیاوە داوای گفتوگۆكردن لەبارەی "تیرۆریستبوون"ی پەكەكە دەكرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار چەكداری داعش كوژران

چوار تیرۆریستی داعش لە كەناراوەكانی دەریاچەی حەمرین كوژران و چەندین كەرەستە لەناوبراون، لەوانە بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنی. شانەی…
Total
1
Share