وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم شەش بڕیاری نوێی لەبارەی مووچەی خانەنشینی و دەرماڵەی پلەباڵاکانەوە دەركرد و ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکانی کرد.
لە نووسراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەركراوە، وەزارەتەكە شەش ڕێنمایی بۆ چۆنیەتی هەموارکردنەوەی مووچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەکان دەرکردووە.
لە خاڵی یەکەمی بڕیارەکەدا هاتووە، خانەنشینیی سەرجەم پلەتایبەتەکان لەکاتی هەموارکردنەوەی مووچەکانیان بەپێی یاسای چاکسازی، خزمەتی (شارستانی، پێشمەرگەیاتی، هێزەکانی ناوخۆ، سەندیکا و ئاوارەییان) بۆ هەژمار دەکرێت، بۆیە پێویستە ئەو کەسانە بەڵگەنامەکانیان ئاراستەی لیژنەی ڕاژەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.
لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو کەسانەی خزمەتی پێشمەرگایەتییان هەیە، پێویستە لەڕێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامەکانیان بکرێت و پاشان بۆ لیژنەی ڕاژە بەرزبکرێتەوە، تا تەواوکردنی ڕێکارەکانیش مووچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەکان بەڕێژەی 50% تا 60% خەرجدەکرێت.
دەقی نوسراوەكە: