سزای توند بەسەر یانەکانی نیس و مارسیلیا سەپێنرا

ڕایەڵەی یانەکانی فەرەنسا سزای توندی بەسەر یانەکانی مارسیلیا و نیس و چەند یاریزانێکدا سەپاند.

22ی ئابی 2021 لەخولەکی 75ی ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان یانەکانی مارسیلیا و نیس، پێکدادان لەنێوان هاندەرانی یانەی خانەخوێ (نیس) و ستافی یانەی مارسیلیا ڕوویدا، لەو کاتەدا ئەنجامەکە گۆڵێکی بێوەڵام بوو لەبەرژەوەندی نیس، بەڵام بەهۆی ئاژاوەگێڕی هاندەرانەوە یارییەکە ڕاگیرا.

دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، ڕایەڵەی یانەکانی فەرەنسا بڕیاریدا یاریی نێوان دوو یانەکە لە یاریگایەکی بێلایەن بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامبدرێت.

لەسەر ئاستی یانە، سزای لێشکاندنی دووخاڵی بەسەر نیس-دا سەپاند (خاڵێک ڕاستەوخۆ دادەشکێنرێت، خاڵێکی دیکە لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە)، هەروەها لەیانەی مارسیلیا، دیمیتری پایێت بۆ یارییەک و ئەلڤارۆ گۆنزالێس بۆ ماوەی دوو یاری، هەروەها پابلۆ فێرناندێزی ڕاهێنەری جەستەیی تاوەکو کۆتایی وەرز سڕکران.

بەهۆی سزاکانەوە، یانەی نیس ژمارەی خاڵەکانی ئەم وەرزەی (2021-2022) لە حەوت خاڵەوە بۆ شەش کەمدەکرێتەوە، بەوهۆیەوە لەپلەی چوارەمەوە بۆ پلەی شەشەم دادەبەزێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی شەش بڕیاری لەبارەی خانەشینی و دەرماڵەی خانەنشینی دەركرد

بابەتی دواتر

هەفتەی ئاگرین چاوەڕوانی سێ یانەی گەورەی ئەوروپا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فێرمینۆ لە ئیتاڵیاوە داواکراوە

یانەکانی ئیتاڵیا دەستیانکردووە بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ. تۆڕی “کاڵچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی ئیتاڵی…
Total
0
Share