ئاسایشی سلێمانی ژمارەیەك هەلی كاری ڕاگەیاند و داوای سی ڤی دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەك دەرفەتی كاركردنی ڕاگەیاند و دەڵێت، سی ڤی بنێرن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وەک یەکەمین دەزگای ئەمنی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان، هەلی کاری شەفافانە و لەسەر بنەمای CV ڕەخساندووە بۆ گەنجان، بەشداریکردووە لە پێشانگای (هەلی کاری ڤیم).

هەل و دەرفەتەكانی كاركردن بۆ 10 كەسن و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەبارەی پسپۆڕی و شێوازی كاركردنی كارمەندانەوە دەڵێت، “بە شێوەی گرێبەست دەبن و ئەو کەسانەی ئارەزوودەکەن بە کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیمان، دەتوانن ڕۆژانی 25 و 26ی 6ی 2022 سیڤییەکانیان بهێنن بۆ شوێنی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە پێشانگای هەلی کاری دامەزراوەی (ڤیم) لە سلێمانی – پشت پارکی دایک”.

دەرفەتەكانی كاركردن بریتین لە:-

Cyber security

Computer Networking

Data Analysis

Incident Handling

Graphic designer

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share