ئێران لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تۆپخانەكانیەوە، بارەگای حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی لە چەند گوندێكی سنووری باڵەكایەتی و سیدەكان بۆردومانكرد و قوربانیش هەیە.
ئەیوب وەرتی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، “كاتژمێر 06:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێران لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تۆپخانەكانیەوە بۆردوومانی گوندەكانی بۆڵاش، بۆرن و ئالانە-ی لە سنووری ناحیەی سیدەكان و باڵەكایەتی كردووە”.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پەیامنێرمان دراوە، بۆردوومانەكە بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی كردووەتە ئامانج و قوربانی هەیە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئێران چەند جارێك هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بارەگای حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێ لە باشووری كوردستان كردبوو.