فاتی به‌رشلۆنه‌ی شۆک کرد

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئانسو فاتی مانگێکی دیکه‌ش درێژه‌ده‌کێشێت

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ئانسو فاتی هێشتا قۆناغی چاره‌سه‌ربوونی تێنه‌په‌ڕاندووه‌ و تاوه‌کو مانگێکی دیکه‌ش ناتوانێت به‌شداریی چالاکییه‌کانی وه‌رزی 2021-2022 بکات.

سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ ڕه‌شئه‌سمه‌ره‌که‌ی ئیسپانیا بۆ یه‌که‌ی مه‌شقوڕاهێنانه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ڕۆژنامه‌ی “ئه‌ی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووه‌،‌ ستافی پزیشکانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ نایانه‌وێت ڕیسک به‌ ته‌ندروستیی ئانسو فاتییه‌وه‌ بکه‌ن، به‌ڵکو بڕیاریانداوه‌ مانگێکی دیکه‌ش درێژه‌ به‌ قۆناغی چاره‌سه‌ربوونی بده‌ن.

ئانسو فاتی، ئه‌ستێره‌ی لاوی ئیسپانی له‌ ڕاهێنانه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، پێکانی فاتی له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی ڕابردوو تاوه‌کو ئێستا درێژه‌یکێشاوه‌، هێشتا یاریزانه‌که‌ له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ ئاماده‌نییه‌ بۆ به‌ریه‌ککه‌وتنه‌ به‌هێزه‌کان، له‌ترسی دووباره‌ تووشبوونه‌وه‌ی به‌هه‌مان پێکان بڕیاریانداوه‌ تاوه‌کو ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌که‌م ته‌نها مه‌شقی جه‌سته‌یی پێبده‌ن.

له‌و ماوه‌یه‌شدا ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی بایرن میونشن، غه‌ڕناته‌، قادش، لیڤانتی، به‌نفیکا، ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ حه‌وتی تشرینی یه‌که‌م به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێکهاته‌ی ڕۆناڵد کومان.

بابەتی پێشتر

ئێران هێرشە چاوەڕوانكراوەكانی بۆسەر حزبەكانی ڕۆژهەڵات ئەنجامدا

بابەتی دواتر

دیکۆڤیچ دوو هه‌نگاوی ماوه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی فێدره‌ر و نادال

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share