ئەمریكا هاوڵاتییەكی بە 3 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەكاتەوە

ساتی دەستگیركردنەكەی كارین گارنێر

دەسەڵاتداریی شاری لافلاند لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر قەرەبووكردنەوە بە بڕی سێ ملیۆن دینار بۆ كەسێكی بەتەمەن و نەخۆش دوای دەستبەسەركردنی بەشێوەیەكی توندڕەوانە لە ئاكامی ڕووداوێكی دزی لە كۆگایەكی بازرگانیدا.

هاوڵاتییە ئەمریكییە بەناوی كارین گارنێر (تەمەن 75 ساڵ) بەهۆی ڕووداوەكەوە توشی شان دەرچوون و شكانی قۆڵ بووەتەوە دوای ئەوەی بەكارهێنانی هێز لەكاتی دەستگیركردنیدا لە ساڵی ڕابردوو لەبەردەم كۆگایەكی بازرگانی لە لافلاند لەسەر دەستی دوو كارمەندی پۆلیس، كە دواتر بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستگیركراون.

سارە شیلكی، پارێزەری گارنێر وتی، دەسەڵاتدارێتیی شارەكە ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر بژاردنی سێ ملیۆن دۆلار بۆ بریكارەكەی.

ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی تەندروستیی بەتەمەنەكە دوابەدوای ڕووداوەكە تێكچووە و پێویستی بە چاودێریی بەردەوام هەیە.

هەروەك ستیڤ ئادەمس، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی شارەكە سەرەڕای دوپاتكردنەوەی بڕیارەكە، بەناوی دەسەڵاتی خۆجێیەوە داوای لێبوردنی لە گارنێر كرد.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

ئەمریكا دوایین هۆشداری دەداتە ئێران

بابەتی دواتر

ئێران هێرشە چاوەڕوانكراوەكانی بۆسەر حزبەكانی ڕۆژهەڵات ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو بەرزبووەتەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share