بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بەڵێنەی بە خەڵکی کوردستانداوە جێبەجێیدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی کرد و لەلایەن شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنەکەوە پێشوازیلێکرا.

لەدیدارێکدا دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، جەخت لە هاوکاری و هەماهەنگیی سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە تاوەکو هەمووان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی بەرنامە نیشتمانییەکەی یەکێتی و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک بکەن.

لەدرێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی رۆڵی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی کرد بۆ سەرخستنی یەکێتی و ئاماژەی بەوەکرد، بە پێزانینەوە لە رۆڵی سەرکردە و تێکۆشەرانی یەکێتی دەڕوانین و هەوڵ و خەباتیان لەپێناو کوردستاندا بەرز دەنرخێنین.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لەوەش کرد، ئێمەش بەشوێنپێی ئەو تێکۆشەرانەدا هەنگاودەنێین کە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەل و وڵاتیان کردووە.

سەرۆک بافڵ هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر و ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، بەهەمان رۆحییەتی کوردانە و یەکێتییانەوە درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبین، ئامانجمان بەدیهێنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و هەرێمێکی بەهێزترە، بۆ ئەمەش بە ستراتیژێکی نوێوە هەنگاودەنێین و ئەو بەڵێنەی بە خوێنی شەهیدان و خەڵکی کوردستانمان داوە، دەیبەینەسەر.

لەبەرامبەردا هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سوپاسی رۆڵی گرنگی سەرۆکی یەکێتی کرد کە پەرۆشانە لەخەمی باشترکردنی ژیانی هاونیشتمانییان و راستکردنەوەی رێرەوی چەوتی حوکمڕانیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر هێرشەکانی بۆسەر سنوری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر ڕاگەیاندنی دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە بۆ سەر…
Total
0
Share