ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی داهاتووی خولی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدەدات.

وەک ئاشکرایە، یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ نۆژەندەکرێتەوە و بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو پێکهاتەی ڕیاڵ نەیتوانی سوودی لێوەربگرێت، لەبەرئەوهۆکارە یاریگای دی ستیفانۆیان بەکارهێنا، کە سێ هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە مەشقوڕاهێنانەکان.

تێچووی نۆژەنکردنەوەی بێرنابیۆ 700 ملیۆن یورۆیە، چاوەڕواندەکرێت لە کانونی دووەمی 2023 وەک یەکێک لە تابلۆ ئەندازیارییەکانی بواری تۆپی پێ بەتەواوی ئامادەبێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، دوای ڕەزامەندی حکومەتی ئیسپانیا بە گەڕانەوەی بەشێکی هاندەران، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریبکات.

تیمەکانی کارکردن پەرجوویان کردووە (موعجیزە) و چیمەن و بەشێکی یاریگایان بۆ گەڕانەوەی 30 هەزار هاندەر ئامادەکردووە، لەهەمان کاتیشدا کارەکانیان بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

مێسی کامیانی پێش ئەوی دیکە خستووە، ئەرجەنتین یان پاریس؟

بابەتی دواتر

ڕای ئەمریكا و ڕوسیا لەبارەی حكومەتەكەی تاڵیبان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share