ڕای ئەمریكا و ڕوسیا لەبارەی حكومەتەكەی تاڵیبان

كاتی ڕاگەیاندنی حكومەتی نوێی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە

ئەمریكا لە دەستنیشانكردنی چەند كەسێك بۆ بوونە بەرپرس لە حكومەتەكەی تاڵیباندا نیگەرانە، ڕوسیاش چاوەڕێی یەكەمین هەنگاوەكانی حكومەتەكەیە بۆ دانپێدانان.

نید پرایس وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا قسەی لەبارەی حكومەتە نوێكەی ئەفغانستان كرد، كە تاڵیبان ڕایگەیاند.

پرایس وتی، ئەمریكا نیگەرانە لە هەندێك لە دەستنیشانكردنەكان لەنێو حكومەتی نوێی ئەفغانستان، نیگەرانییەكەشی گەڕاندەوە بۆ پابەستی “ئینتیما” و تۆمارەكانی بەدواداچوونی هەندێك لەو كەسانەی تاڵیبان دەستنیشانیكردوون بۆ وەرگرتنی پۆستی گرنگ لە حكومەتە نوێكە.

لای خۆیەوە سەرۆكایەتیی ڕوسیا لەیەكەم كاردانەوەیدا لەبارەی حكومەتە پێكهێنراوەكەی تاڵیبان، چاوەڕوانیكردنی هەڵبژارد بۆ بڕیاردان لە دانپێدانانی حكومەتی نوێ.

دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كریملن بە ئاژانسی هەواڵی تاس-ی ڕایگەیاند، “بۆمان گرنگە تێبگەین یەكەمین هەنگاوەكان و هەنگاوەكانی دواتری حكومەتە نوێكە چییە و دواتر لە ئەفغانستان چی ڕوودەدات”.

دوێنێ بزوتنەوەی تاڵیبان كابینەی حكومەتی نوێی ئەفغانستانی ڕاگەیاند، كە زۆربەی ئەو كەسانەی بەرپرسیارێتییان وەرگرتووە سەر بە بزوتنەوەكەن، لەكاتێكدا پێشتر بەڵێنی ڕاگرتنی هاوسەنگیی نێوان پێكهاتە و لایەنەكانی دابوو.

ئەمە جگە لەوەی مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند، كراوەتە سەرۆک وەزیران، کە یەکێکە لە دامەزرێنەکارانی تاڵیبان و لە لیستی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

بابەتی دواتر

ڤاكسینی دژەكۆرۆنا چی بەسەر سووڕی مانگانەدا دەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و عێراق پابەندبوونی خۆیان بۆ هاوکاریی ئەمنی و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردەوە

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەفدیی ئەمنی عێراق رایگەیاند، واشنتۆن و بەغداد پابەندبوونیان بە…
Total
0
Share