مێسی کامیانی پێش ئەوی دیکە خستووە، ئەرجەنتین یان پاریس؟

لیۆ مێسی بەرژەوەندییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پێش بەرژەوەندیی یانەی پاریس سان جێرمان خستووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لە بۆندی نێوان مێسی و پاریس سان جێرمان بەندێکی یاسایی جێگیرکراوە، بەپێی ئەو بەندە، ئەگەر لە خشتەی یارییەکانی هەردوو جەمسەری پاریس و ئەرجەنتین هاوتەریببوون ڕووبدات، مێسی دەتوانێت ڕاستەوخۆ بڕیاربدات و ئەرجەنتین هەڵبژێرێت (واتا لەیەک کاتدا یارییان هەبێت).

ئەم بەریەککەوتنە لەم هەفتەیە بۆ هەفتەی داهاتوو ڕوودەدات، بەوپێیەی بڕیارە هەینیی داهاتوو لیۆ بە درێسی “ئالبی سیلیستی”یەوە بەرامبەر بۆلیڤیا یاریبکات، لە دوای ئەو یارییە تەنها 38 کاتژمێری لەبەردەمدا دەمێنێتەوە بۆ گەڕانەوە و بەشداریکردن لە یاری نێوان پاریس سان جێرمان و کلێرمۆنت.

بەپێی سەرچاوەکە، مێسی و نێیمار لەو یاریزانانەن کە دەرفەتی گەڕانەوە و یاریکردنیان لاوازە و ماندووکەرە، پۆچتینۆ بڕیاریداوە بەرامبەر کلێرمۆنت بانگهێشتیان نەکات، بەڵکو هەر لەو هەفتەیەدا (چوارشەممە) بەرامبەر کلەپ بروج لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەکاریاندەخاتەوە.

بابەتی پێشتر

ترس ژیان لەناودەبات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی، ماتیۆ لاهۆزی وەک ناوبژیوانی ڕوبەڕوبوونەوەی کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا دیاریکرد. بڕیارە شەممەی داهاتوو…
Total
0
Share