“فیفا’ سزای دارایی بەسەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا-دا سەپاند

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا’، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێسا کارپێکراوەکانی مۆندیال، سزای دارایی بەسەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا-دا سەپاند.

لە دوو یاریی ڕابردووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر ژاپۆن و ئیسپانیا، بڕیاربوو هانزی فلیکی ڕاهێنەر و یاریزانێکی پێکهاتەکەی بەشداری لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکاندا بکەن، بەڵام ڕاهێنەرەکە بە تەنها ئامادەبوو و ڕێگەی نەدا یاریزانەکانی ماوەی سێ کاتژمێر بەرەو دەوحە گەشت بکەن لە پێناو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا.

ڕاهێنەرەکە پێیوابووە، گەشتکردن بۆ سێ کاتژمێر زیانی جەستەیی بە یاریزانەکانی دەگەیەنێت، بەبێ ئەوەی بیر لەوەب کاتەوە کە لەلایەن “فیفا”وە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

(فیفا) بەهۆی ئەم لادانە یاساییەوە بڕیاریدا بە سزادانی تیمی ئەڵمانیا بە بڕی (10) هەزار فرانکی سویسری، هەروەها پابەندکردنیان بە کۆنگرەکانی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share