چێڵسی نوێ ڕیکۆردی شکاند

تۆد بۆیلیی خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی، زیاتر لە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی پێشوو پارەی لە یانە شینەکەدا بەکارخستووە.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ نۆنی مادویکیی یاریزانی یانەی ئایندهۆڤن تاوەکو 2030 واژۆکرد، گرێبەستەکەش نزیکی 35 ملیۆن پاوەندی تێچووە.

تۆد بۆیلی خاوەنی “بلوزی لەندەن”، لەسەر خواستی گراهام پۆتەری ڕاهێنەر (14) یاریزانی نوێی کڕیوە، تێچووی گواستنەوەکان (491) ملیۆن و 49 هەزار یورۆ بووە، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕیکۆردە و تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەکی خولی نایابی ئینگلیزی ئەو بڕەی لە یەک وادەی گواستنەوەکاندا بەکارنەخستووە.

میخایلۆ مودریک 101 ملیۆن یورۆ

ویسلی فۆفانا 80.4 ملیۆن

مارک کوکورێلا 65.3

ڕەحیم ستێرلینگ 56.2

کالیدۆ کۆلیبالی 38

بینۆی بادیاشێلی 38

نۆنی مادویکی 35

کارنی چوکویمێکا 18

ئەندرێ سانتۆس 12.5

پیێر ئۆبامیانگ 12

داڤید فۆفانا 12

جواو فیلێکس 11

گابریێل سلۆنینا 9.09

دێنیس زەکەریا 3

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە تیروپشکی "جامی شا" گزی بۆ بەرشلۆنە کراوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share